سياسەت, جيهان

نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کرد.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 17.10.2020
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کرد.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێدا ئیدانەی ھێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستان کرد.

لە تویتەکەدا ھاتووە: "توندوتیژی و تۆقاندن ھەرگیز چارەسەری ناکۆکییەکان ناکات".

ئەوەش هاتووە کە "عێراق پێویستی بە یەکگرتوویی، سەقامگیری و دیالۆگ ھەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشە زۆرەکانی".



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın