نێچیرڤان بارزانی: "لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئیمارات ھەوڵی پێکەوەکارکردنی زیاتر دەدەین"
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، ھەوڵدەدەین پێکەوە کاری زیاتر بکەین".

Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی راگەیاند کە لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، ھەوڵدەدەن پێکەوە کاری زیاتر بکەن.
نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی ئیمارات، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان کردوو و تیایدا ھاتووە "پیرۆزبایی لە شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان دەکەم کە بە سەرۆکی نوێی ئیمارت ھەڵبژێردراوە".
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ھیوای خواستووە کە گەلی ئیمارات لەژێر سەرکردایەتیی حەکیمانەی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان زیاتر ئاسایش، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەخۆوە ببینێت و رایگەیاندووە" چاوەڕوانی ھارکاریی زیاتر و کاری ھاوبەشی نێوانمانین".
دوای ئەوەی دوێنێ ھەینی سەرۆکی ئیمارات، شێخ خەلیفە بن زاید ئەل نەھیان کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ شەممە شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئەل نەھیان بە سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە ھەڵبژێردرا.