Zana Natık Kerem
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع سەردانی دیمەشق دەکات.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگھێشتی فەرمیی سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع سەردانی دیمەشق دەکات.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە سەردانەکەیدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکۆماری سووریا کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئاسۆکانی ھاریکاریی ھاوبەش و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.