جيهان

نوێنەرانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کارەکانی پشکنینی ئەو کەشتییەیان تەواو کرد کە بڕیارە بەرەو ئۆکراینا بەڕێبکەوێت

نوێنەرانی تورکیا، ئۆکراینا، رووسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کاردەکەن، کاروباری پشکنینی ئەو کەشتییەیان تەواو کرد کە بڕیارە بۆ بارکردنی دانەوێڵە بەرەو ئۆکراینا بەڕێبکەوێت.

İrem Demir   | 05.08.2022
نوێنەرانی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کارەکانی پشکنینی ئەو کەشتییەیان تەواو کرد کە بڕیارە بەرەو ئۆکراینا بەڕێبکەوێت

Istanbul

ئیستانبوڵ-AA

نوێنەرانی تورکیا، ئۆکراینا، رووسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کاردەکەن، کاروباری پشکنینی ئەو کەشتییەیان تەواو کرد کە بڕیارە بۆ بارکردنی دانەوێڵە بەرەو ئۆکراینا بەڕێبکەوێت.

کەشتیی "Fulmar S" کە ئاڵای باربادۆسی لەسەرە و بڕیارە لە بەندەری باندرما بەڕێبکەوێت بۆ ئەوەی بچێتە بەندەری چۆرنۆمۆرسک لە ئۆکراینا، لەلایەن تیمێکی پشکنینی هاوبەشەوە لە کەناری کیلیۆس پشکنینی بۆ کرا.

هێلیکۆپتەر و بەلەمی پاسەوانی کەناراوەکان لە کاتی پشکنینەکەدا رێوشوێنیان لە دەوروبەری کەشتییەکەدا گرتەبەر.

پشکنینەکە بەگوێرەی ئەو رێکار و بنەمایانەی کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەکەدا رێککەوتنی لەسەر کراوە، نزیکەی کاتژمێرێک و نیوی خایاند.

دوای ئه‌وه‌ش نوێنه‌ران كه‌شتییه‌كه‌یان به‌جێهێشت و به‌ به‌له‌می خزمه‌تگوزاریی "جانكوش" به‌ره‌و به‌نده‌ری رومه‌لی هیساری به‌ڕێكه‌وتن.

کەشتییەکە کە پشکنینی بۆ کرا، دوای رەزامەندی نوێنەران بەرەو بەندەری چۆرنۆمۆرسک-ی ئۆکراینا بەڕێکەوت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın