سياسەت, جيهان

ناتۆ: "مانۆڕه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌"

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ: "مانۆڕه‌كانی ‌توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیار وابوو هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی بده‌ن".

Ömer Tuğrul Çam   | 24.10.2020
ناتۆ: "مانۆڕه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌"

Brussels

بڕۆكسڵ – AA

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند كه‌ مانۆڕه‌كانی ‌توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیار وابوو هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی بده‌ن.

دواى ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ناتۆ، ستۆڵتنبێرگ به‌ میدیاكارانی رايگه‌یاند "مانۆڕه‌كانی ‌توركیا و یۆنان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیار وابوو به‌ بۆنه‌ی به‌رزراگرتنی جه‌ژنی نیشتمانی هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی بده‌ن".

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ توركیا هه‌ڵوێستێكی بونیادنه‌رانه‌ و نه‌رمی نیشان داوه‌، گوتی: "ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی دروسته‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ رووداوی نه‌خوازراو. هیوادارین ئێمه‌یش بتوانین له‌م رێگایه‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكردن به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌ڵمانیا".

به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانۆڕه‌كان له‌سه‌ر داوای توركیا بووه‌.

زاندراوه‌ توركیا له‌ سۆنگه‌ی هاوسێیه‌تی ده‌یه‌وێت كێشه‌كان به‌ رێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın