جيهان

ناتۆ: ''داعش بۆ ئەفغانستان رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە''

- فەرماندەی ناتۆ لە ئەفغانستان، سکۆت میلەر: "داعش بۆ ئەفغانستان رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە''.

Sayed Khodaberdi Sadat,Rewa Mahmood Hasan   | 22.05.2019
ناتۆ: ''داعش بۆ ئەفغانستان رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە''

Afghanistan

کابول - AA

فەرماندەی ناتۆ لە ئەفغانستان، سکۆت میلەر رایگەیاند، ''داعش بۆ ئەفغانستان رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە''.

سکۆت میلەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە کابولی پایتەخت رێکیخست رایگەیاند کە هێزەکانی ناتۆ پشتگیری لە هێزەکانی ئەفغانستان دەکەن و فشارەکانیان بۆسەر داعش زیاتر دەکەن و گوتی:

''داعش بۆ ئەفغانستان و ناوچەکە رێکخراوێکی زۆر مەترسیدارە".

فەرماندەی ناتۆ لە ئەفغانستان ئاماژەی بەوەدا کە لە هەرشوێنێک چالاکی داعشیان بینی لە چالاکیان دەخەن و ئاشکرای کرد لە نزیکەوە چاودێری ئەو دۆخە دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە وەک زاندراوە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان چالاکی خۆی دەنوێنێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın