Tolga Akbaba, Mohammad Kara Maryam
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ھۆشداری ئەوەی دا، ئەگەری ھەیە ئەو فشارە ئابوورییانەی کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراون، زیان بە دەستکەوتە سەربازییەکانی ئێران بگەیەنن.
مەسعود پزیشکیان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دەسەڵاتی دادوەریی لە تاران ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەری ھەیە، گرتنەبەری ھەڵوێستی توند دژبە "دوژمن"، کۆمەڵگا ڕووبەڕووی ھەندێک سەختی ببێتەوە.
سەرکۆماری ئێران ڕاشیگەیاند کە ھاوکات لەگەڵ ئەوەی جەنگ لە جەژنی نەورۆز و مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو سەریھەڵدابوو، نرخی ھەندێک بەرھەم سەرەڕای ئەوەی لە بازاڕەکاندا کەم نەبوو، بەرزببووە.
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ ئەوەی ھێزە چەکدارەکانیان بەرگریی لە وڵات دەکەن، بەڵام ئەگەری ھەیە ئەو فشارە ئابوورییانەی کە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراون، زیان بە دەستکەوتە سەربازییەکانی ئێران بگەیەنن.
مەسعود پزیشکیان گوتیشی: "ئەگەری ھەیە، زیادبوونی ناڕەزایی کۆمەڵایەتی پاڵپشتی جەماوەری بۆ دەسەڵاتی ئێستای ئەو وڵاتە لاواز بکات".