جيهان

مەسرور بارزانی هاوخەمی هەرێمی کوردستان بۆ لوبنان دەردەبڕێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هاوخەمی و پشتوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی لوبنان نیشاندا.

Sarmand Hameed   | 05.08.2020
مەسرور بارزانی هاوخەمی هەرێمی کوردستان بۆ لوبنان دەردەبڕێت

Arbil


هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی هاوخەمی و پشتوانی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی لوبنان نیشاندا.

مەسرور بارزانی لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی تەقینەوەکەی بەیروت پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی نووسیوویەتی: "بیرمان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ریی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتیان كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی و هاوسۆزیی بۆ گه‌لی لوبنان نیشانده‌دات له‌م كاته‌دا سه‌خته‌دا، هاوكات هاوخه‌می برینداره‌كانه‌ و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت روویدا و زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایه‌، ناوەندی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە چاوەڕوانی دەرچوونی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی تاوانن لەبارەی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری لوبنان، رەفیق حەریری کە رۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠٠٥ لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کوژرا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın