سياسەت, جيهان

مێرکڵ: "هەوڵدەدەم بۆ درووستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تورکیا"

Erbil Başay   | 22.07.2021
مێرکڵ: "هەوڵدەدەم بۆ درووستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تورکیا"

Berlin

بەرلین- AA

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کار بۆ باش کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دەکات،

ئەنگێلا مێرکڵ، لە میانی كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوه‌ و له‌باره‌ی تێڕوانینی سه‌باره‌ت به‌ تورکیا رایگەیاند: "هەرچەندە من تورکیا بە تەواوی وەک ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا نابینم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ دەدەم بۆ درووستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ ئه‌و وڵاته‌".

مێرکڵ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لایەنگری لە بەهێز کردنی یەکێتی گومرگەکان و بەردەوامی رێککەوتنەکانی تایبەت بە کۆچ لە نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، دەکات.

ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە کۆتا کۆبوونەوەی لووتکەی سەرۆکی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاردراوە سێ ملیار یۆرۆ بدرێتە تورکیا و لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدراوە.

راوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە پەنابەران وەک ئامڕازێکی سیاسی بەکارنەهێندرێن و رایگەیاند: "تورکیا زۆر باش خزمەتی پەنابەرە سوورییەکان دەکات. لەو وڵاتە کاری ئێجگار زۆر ئەنجامدەدرێن. ئێمە پشتیوانیمان لە تورکیا کرد. بێگومان پشتیوانییەکەمان لە ئاستێکی کەمدابوو. من دەمەوێت ئەم رێککەوتننامەیە فراوانتر بكرێت. ئەمە بۆ کەسانی زیانلێکەوتوو باشترین شتە".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın