سياسەت, جيهان

میسر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌ پێ بدات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی خوازیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌ پێ بدات ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه‌.

Zeynep Hilal Karyağdı   | 12.04.2021
میسر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌ پێ بدات

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، سامح شوكری رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی خوازیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌ پێ بدات ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه‌.

سامح شوكری دوای په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو به‌ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی میسری راگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ستایشی دوا لێدوانه‌كانی توركیا بكرێت.

ناوبراو به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌‌ به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان بووه، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ له‌باره‌ی لێدوانه‌ گرنگه‌كانی توركیا له‌باره‌ی میسره‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و گوتی: "میسر خوازیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌ پێ بدات ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدایه‌. له‌ ئه‌گه‌ری ره‌خساندنی زه‌مینه‌سازی پێویستدا، گرنگه‌ ئه‌مانه‌ به‌ شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی ئه‌نجام بدرێن".

مەولود چاوشئۆغڵو به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان ١٠ی نیسان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا. ‌

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın