Hussien Elkabany
12 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2026
دیوانی میری قەتەر ڕایگەیاند کە میری پێشووی ئەو وڵاتە، حەمەد بن ئال سانی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
بەپێی دیوانی میری قەتەر، حەمەد بن خەلیفە ئال سانی بەکێک لە سەرکردە دیار و مێژووییەکانی ئەو وڵاتە ھەژمار دەکرێت، چونکە لە ماوەی حکومڕانی ئەودا کە ١٨ ساڵ بەردەوامبوو، بووژانەوەیەکی فراوان لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری لە قەتەر ھاتەئاوارەوە.
لە سەردەمی حکومڕانی حەمەد بن خەلیفە ئال سانیدا، دەستووری ھەمیشەیی لە قەتەر دەرچوو، ھەروەھا "دیدگای نیشتمانی قەتەر ٢٠٣٠" پەرەی پێدرا، بە ئامانجی گۆڕانکاری بەرەو ئابوورییەکی زانستی و بنیاتنانی دەوڵەتێکی پێشکەوتوو کە گەشەسەندنی بەردەوام بەدەستبھێنێت و ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەی مسۆگەر بکات.
حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە کانوونی ١٩٥٢ لە دۆحە لەدایکبوو و دواتر بۆ چووە "کۆلێژی سەربازی ساندھێرست" لە بەریتانیا و لە ساڵی ١٩٧١دا خوێندنەکەی لە کۆلێژەکە تەواو کرد.
ئەو دوای گەڕانەوەی بۆ قەتەر پەیوەندی بە ھێزە چەکدارەکانەوە کردووە و پلەی سەربازی بەرزکرایەوە تاکو بووە بە لیوا و ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە پەرەپێدانی ھێزە چەکدارەکانی قەتەر.
حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە ٣١ ی ئایاری ١٩٧٧ وەک شازادەی جێنشینی قەتەر دەستنیشان کرا و بوو بە وەزیری بەرگریی، دواتر لە ١٠ ی ئایاری ١٩٨٩ بوو بە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای پلاندانان کە بەرپرسە لە داڕشتنی سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات.
حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە ساڵی ١٩٩٥ دەسەڵاتی گرتە دەست و لە ساڵی ٢٠١٣ دەستبەداری بوو و دواتر دەسەڵاتەکەی ڕادەستی کوڕەکەی تەمیم بن حەمەد کرد.