Tolga Akbaba
26 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2026
کەشتییەکەی نەوتهەڵگر کە بە پێی ڕاگەیاندراوی میدیای ئێران لەو هێڵە لایدابوو کە ئێرانییەکان داوایان کردووە، خۆی بە مین'ێک داکێشاوە و تەقیوەتەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوڵی تەسنیم، لە گەرووی هورمز کەشتییەکی نەوتهەڵگر خۆی بە مینێکی دەریایی داکێشاوە.
لە هەوڵەکە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەشتییە لەو هێڵە دەریاییە لایداوە کە ئێران دیاری کردووە و هەر بۆیەش تووشی ئەو ڕووداوە بووە.
هێما بۆ ئەوەشکراوە کە بە هۆی خۆپێداکێشانەکە، تەقینەوە ڕوویداوە بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە ئەگەری کوژراو و برینداری ڕووداوەکە نەکراوە.