Mustafa Melih Ahıshalı
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆری MQ-9 کە لە ئاسمانی گەرووی هورمز لە باشووری ئێران دەستنیشان کرابوو، خراوەتە خوارەوە.
لە هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فارسدا، ئاماژە بەوە کراوەکە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-9 لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە دەستنیشان کراوە و پێکراوە و خراوەتە خوارەوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەڕمیان سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.