Gülşen Topçu, Mohammad Kara Maryam
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دوو تەقینەوە لەناو دوو کەشتی نەوتھەڵگر لە گەرووی ھورمز، ڕوویانداوە.
ئاژانسی ھەواڵیی ئێران "تەسنیم" پشت بەستن بە ڕاگەیاندراوێکی سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە کە دوو تەقینەوەکە لەو کاتەدا ڕوویانداوە کە دوو کەشتییە نەوتھەڵگرەکە، ھەوڵیاندابوو بە ناوچەیەکی قەدەغەکراو و نائارامدا لە گەرووی ھورمز، تێپەڕبن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە: "ئەمریکا دوو کەشتییە نەوتھەڵگرەکەی ناچارکردووە کە بە ئاراستەی ئەو ناوچە قەدەغەکراو و نائارامەدا لە گەرووی ھورمز بڕۆن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.