Burak Dağ
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
میدیای ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ پەرەپێدان بە هێرشەکان دژ بە ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دەکەن.
بە پێی ڕاپۆڕتێکی تەلەڤیزیۆنی i24newsی ئیسرائیل، لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمنی لە ئیسرائیل کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، واشنتۆن ئامانجێتی لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر بکات.
ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییە ڕاشیگەیاندووە کە پلانی سەربازیی بۆ قۆناغی داهاتووی ئێران ئامادە و لەسەر مێزی دۆناڵد ترەمپ'ە.
ئەو سەرچاوە ئیسرائیلییە جەختی لەوەش کردووەتە لە واشنتۆن لە ئێستادا نایەوێ ئیسرائیل لەو هێرشانەدا بەشدار بێت، بەڵام ئاڵوگۆڕی زانیاری لە ئاستێکی باڵا دایە و پرس و ڕاوێژ و پڕۆسەی پلاندانان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل KAN ڕایگەیاندووە کە گەڵاڵەی هێرش بۆ سەر تاران کە لەسەر مێزی ترەمپ دانراوە، دەتوانێ دەسەڵاتی تاران بڕوخێنێت.
میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لەوەش کردووە کە ئەمریکا سەرقاڵی پلاندانان بۆ پەرەپێدان بە هێرشەکانن لە ڕۆژانی داهاتوو دایە و بۆ ئەم مەبەستە دەستی کردووە بە گواستنەوەی زیاتری فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکە سووتەمنییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.