Mustafa Melih Ahıshalı
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژهی بهوه كرد نایانەوێت ئاڵۆزیی و نائارامیی لە ناوچەکەدا زیاد بکات، لە بەرامبەر ئەمەشدا تەواوی تواناکان بۆ بەرگریی کردن لە ئاسایشی نەتەوەیی، بەرژەوەندیە نیشتمانییەکان و یەکپارچەیی خاک بەکاردەهێنرێن.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، پزیشکیان لە ڕێوڕەسمی كردنهوهی قۆناغی دووەمی پرۆژەی پزیشکی خێزانی نیشتمانیی و سیستمەکانی ڕەوانەکردندا گوتارێكی پێشکەش کرد.
پزیشکیان ئاماژەی بەوە كرد چاککردنی تەندروستیی کۆمەڵگە و بەرزکردنەوەی بهرگریی نیشتمانیی لە نێوان بابهته بنەڕەتییەکانی هێزی وڵاتدان، دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە تەندروستیدا یەکێکە لە مەرجە گرنگەکانی ئیدارەدانی کاریگەر و گەشەپێدانی بەردەوام.
مهسعود پزیشکیان تیشكی خسته سهر بابەتە ههرێمییهكان كرد و، ڕایگهیاند: "ئێران نایەوێت ئاڵۆزی و نائارامی لە ناوچەکەدا زیاد بکات. بەڵام تەواوی تواناکانی خۆی بەکار دەهێنێت لە باری بەرگریی کردن لە ئاسایشی وڵات، بەرژەوەندیە نیشتمانییەکان و یەکپارچەیی خاک".