Murat Başoğlu, Berk Kutay Gökmen
22 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2026
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند کە ھانی سووریا دەدەن، لەوەی سەرنجی لەسەر ئاڵنگارییەکانی ناوخۆی خۆی بێت، ھەروەھا داواشی لە سووریا کرد کە سنوورەکەی لەگەڵ لوبنان بپارێزێت.
مارکۆ ڕۆبیۆ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا ھانی سووریا دەدات ڕووبەڕووی حزبوڵڵای لوبنان ببێتەوە، ئەوە بە ڕۆژنامەنووسانی گوتی: "ھانی سووریا دەدەین سەرنجی لەسەر ئاڵنگارییەکانی ناوخۆی خۆی بێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە ناوی سووریایان لە لیستی تیرۆر دەرھێناوە و گوتی: "ئومێد دەکەین، بووژانەوەی ئابووریی لە سووریا بەدی بێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ گوتیشی: "حزبوڵڵای لوبنان، دوژمنی حکوومەتی نوێی سووریایە و لە زۆر ڕووەوە ھەوڵی داوە حکوومەتی ئێستای سووریا لاواز بکات".
مارکۆ ڕۆبیۆ داواشی لە سووریا کرد کە سنوورەکەی لەگەڵ لوبنان بپارێزێت و گوتی: "ئەوەی ئێستا باشتر کار کە سووریا ئەنجامی بدات ئەوە سنوورەکەی لەگەڵ لوبنان بپارێزێت، بۆ ئەوەی نەتواندرێت چەک لە سووریاوە بگوازرێتەوە بۆ حزبوڵڵای لوبنان".