Ahmet Dursun
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
بەیانی ئهمڕۆ، بورجێکی چاودێری دەریایی لە بەندەری شەهید کەلانتەری لە شاری چابەهار، بووه ئامانجی هێرشی ئەمریکا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران (IRNA)، ئەمریکا هێرشی كردووهته سهر بورجێکی چاودێری دەریایی لە بەندەری شەهید کەلانتەری لە شاری چابەهار .
لە کاتێکدا بورجەکە بە تەواوی ڕووخاوە، بەپێی ئاماره بهراییهكان هێرشهكه زیانی گیانیی نهبووه.
دوای هێرشەکە تیمە تەکنیکی و ئۆپەراسیۆنییەکان بۆ ناوچەکە نێردراون و، کارەکان بۆ دیاریکردنی زیانەکان و گرتنەبەری ڕێکارە ئەمنییەکان و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی بەندەرەکە دەستیان پێکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران بڵاویکردووهتەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکان و گونجاندنی بارودۆخی ئەمنیی، چالاکییەکانی بارکردن و دابەزاندن لە بەندەری شەهید کەلانتەری لە ماوەیەکی کورتدا سەرلەنوێ دەست پێبکەنەوە.