Şeyma Yiğit
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و لە چوارچێوەی ڕێکخستنی ژینگەیی ئاودا، لە فەڕەنسا چالاکی سێ ڕیاكتۆری ئەتۆمی ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی فهڕهنسا، كه بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای وڵاتهكه (EDF) بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و وشکەساڵیەوە کە کاریگەریان لە سەرانسەری وڵاتدا دروستکردووە، ڕژانی ئاوی ڕووبارەکانی مەوس و مۆسێل کەم بووەتەوە و لە چوارچێوەی ڕێکخستنە ژینگەییەکانی ئاودا ڕێکاریی بەرامبەر چالاکی ڕیاكتۆره ئەتۆمییەکان گیراوەتەبەر.
لەبەر ئەم هۆكاره کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای فهڕهنسا بڵاوی كردهوه، چالاکی دوو ڕێاكتۆر لە وێستگەی ئەتۆمی شۆز و ڕیاكتۆرێكی لە وێستگەی ئاردینیس ڕاگرتووە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی باڵی بهسهر وڵاتهكهدا كێشاوه، ئاستی بەرهەمهێنان لە ڕیاكتۆرهكانی بوگێی ٣، تریکاستین ٤ و سێنت ئالبانیش کەم کرابووەوە.
سەدا ٧٠ی بەرهەمهێنانی کارەبا لە فەڕەنسا لە ٥٧ ڕیاكتۆری ئەتۆمی وڵاتەکەوە دابین دەکرێت. ڕیاكتۆرهكان پێویستی ساردکردنەوە لەو ڕووبار یان دەریایانەوە دابین دەکەن کە لە کەناریاندا دروستکراون.