جيهان

لە جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار و ٢٦٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین بەکارهێندراوە

- بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Ourworldindata.org" زۆرترین دۆزی ڤاکسین لە چین بەکارهێندراوە کە زیاتر لە ٨٢٤ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆزە و لە دوای چین، ئەمریکا بە ٣٠٤ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار و هیندستان بە ٢٤٢ ملیۆن و ٧٢٦ هەزار.

Emre Aytekin   | 10.06.2021
لە جیهاندا زیاتر لە دوو ملیار و ٢٦٠ ملیۆن دۆز ڤاکسین بەکارهێندراوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە سەرتاسەری جیهاندا تا ئەمڕۆ، زیاتر لە دوو ملیار و ٢٦٠ ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارهێندراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Ourworldindata.org" زۆرترین دۆزی ڤاکسین لە چین بەکارهێندراوە کە زیاتر لە ٨٢٤ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆزە و لە دوای چین، ئەمریکا بە ٣٠٤ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار، هیندستان بە ٢٤٢ ملیۆن و ٧٢٦ هەزار، بەڕازیل بە ٧٤ ملیۆن و ٨١٠ هەزار، بەریتانیا بە ٦٩ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار، ئەڵمانیا بە ٥٧ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار، فەڕەنسا بە ٤٠ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار، ئیتاڵیا بە ٣٩ ملیۆن و ٨٩٠ هەزار، مەکسیک بە ٣٥ ملیۆن و ١٧٠ هەزار، تورکیا بە ٣٢ ملیۆن و ٤١ هەزار، رووسیا بە ٣١ ملیۆن و ٦١٠ هەزار، ئیسپانیا بە ٣١ ملیۆن، ئێندۆنیزیا بە ٣٠ ملیۆن و ١٦٠ هەزار، کەنەدا بە ٢٧ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار، پۆڵەندا بە ٢٣ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار و ژاپۆن بە ٢٠ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار دێن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی ماڵپەڕی "Worldometers" لە جیهاندا، ١٧٥ ملیۆن و ٢١٦ هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٧٨ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın