جيهان, کۆڤید- ١٩

لە ئێران ١٧٧ کەسی دیکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستدا

له‌ ئێران لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧٧ کەسی دیكه‌ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٢٤ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌س.

Muhammet Kurşun   | 21.09.2020
لە ئێران ١٧٧ کەسی دیکە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستدا

Tahran

تاران – AA

له‌ ئێران لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٧ کەسی دیكه‌ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ٢٤ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌س.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٧ کەسی دیكه‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٣٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا ٢٤ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ ٤٢٥ هه‌زار و ٤٨١ كه‌س.

ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٩١٢ کەس ناجێگیره‌ و ٣٦١ هه‌زار و ٥٢٣ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دامەزراوە تەندورستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٧٧٣ هه‌زار و ٣٠٠ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه‌.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ کۆرۆنا لە ئێران له‌ ١٩ی شوباتی رابردوو له‌ شاری قوم تۆمار كرا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın