جيهان

لەسەرانسەرى جيهان ٨٤٠ رۆژنامەنووس بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە

- لە تورکیا ٢١ رۆژنامەنووس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەسداوە.

Bayram Altuğ   | 05.03.2021
لەسەرانسەرى جيهان ٨٤٠ رۆژنامەنووس بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە

Geneve

جنێڤ - AA

رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی (Press Emblem Campaign (PEC، کە ناوەندەکەی لە شاری جنێڤ پایتەختی سويسرایە، رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە ٦٨ وڵاتدا لانیکەم ٨٤٠ رۆژنامەنووس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و ئەم ئامارە لە جەنگی جیھانی دووەمەوە تاكو ئێستا زۆرترین ژمارەى گیانلەدەستدانى رۆژنامەنووسانە.

لەو روونکردنەوەی کە لە PEC بڵاوکراوەتەوە، لەسەرەتای پەتاکەوە تاکو ئێستا لە ماوەی یەک ساڵدا رۆژانە زياتر لە دوو رۆژنامەنووس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ١ی ئاداری ٢٠٢٠وە بۆ ئەمڕۆ بووەتە ھۆی گیانلەدەستدانی لانیکەم ٨٤٠ رۆژنامەنووس.

لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین بە گیانلەدەستدانی ٤٥٨ رۆژنامەنووس بەرزترین ئاست تۆمارکراوە.

بەپێی روونکردنەوەکە، لە کیشوەری ئاسیا لە ١٧ وڵات ١٥١ رۆژنامەنووس، لە ئەورووپا لە ١٦ وڵات ١٤٧ رۆژنامەنووس، لە ئەمریکای باکوور لە ٢ وڵات ٤٥ رۆژنامەنووس و لە کیشوەری ئەفریقا لە ١٥ وڵات ٣٩ رۆژنامەنووس بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ھەر بەپێی روونکردنەوەکە، لە پیرۆ ١٠٨، لە بەڕازیل ١٠٢، لە ھیندستان ٥٦ و لە ئیتاڵیا ٤٦ رۆژنامەنووس بەهۆى كۆرۆناوە گیانلەدەستدان.

روونکردنەوەکە، ئاماژەی ئەوەش کردووە کە لە تورکیا ٢١ رۆژنامەنووس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەسداوە.

لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی Press Emblem Campaign (PEC)، ئەوەی ئاشکراکرد کە لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە زۆرترین گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

روونکردنەوەکەی PEC، ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەھۆی ئەوەی چەند وڵاتێک گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسانیان تۆمارنەکردووە یان پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە نەکراوە کە گیانیان لەدەستداوە، ئامارەکان زۆر بەرزترە و ھۆشداری لە ئەگەری ئەوە دایەوە کە رەنگە ئامارەکانی گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسان شێوێندرابێت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın