لێدوانی نوێی تره‌مپ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ: "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌نجاممدا گوتم 'ده‌مه‌وێت چاكه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن، چونكه وڵاته‌كه‌مان زۆر شتی به‌سه‌رهات و ئۆكرایناش زۆر شت له‌و باره‌یه‌وه ده‌زانێت'.

Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئه‌نجامیدا داوای له موخاتهبهكهی كردووه چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، نه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی، به‌ڵام دیموكراته‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی نێو گفتوگۆكه‌یان به هه‌ڵه لێكداوه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌کانی پەیوەست بە له‌كارلادانی كه درێژه‌ی هه‌یه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردووەتەوە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كردووە كه یه‌كێك له‌و بهڵگههێنانهوانهی دیموكراته‌كان زۆرترین كات دژبه خۆی به‌كاریده‌هێنن ئه‌و گوته‌یه‌یه كه له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی به‌كاریهێناوه 'ده‌مه‌وێت چاكهیهكمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن'. ئه‌وه‌یش راست نییه و گوتی:
"له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌نجاممدا گوتم 'ده‌مه‌وێت چاكه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا بكه‌ن، چونكه وڵاته‌كه‌مان زۆر شتی به‌سه‌رهات و ئۆكرایناش زۆر شت له‌و باره‌یه‌وه ده‌زانێت'. وشه‌ی ئێمه‌م مه‌به‌ستبوو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه (US) واتا وڵاته‌كه‌مان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بهوهیشكردووە كه وه‌زیری دادی ئه‌مریكا له ئه‌نجامی هه‌مان هه‌ڵوێست خوازیاری په‌یوه‌ندیكردن بوو به زێلێنسكی-ه‌وه و گوتی: "ئه‌وه‌ی ده‌یبینم له‌م خاڵه‌دا ئه‌وانه (دیموكراته‌كان) ئه‌و به‌ڵگه زۆر گرنگه‌ی باسی ده‌كه‌ن له راستیدا هیچ شتێك نییه. ده‌بێت دیموكراته‌كان داوای لێبوردن له گه‌لی ئه‌مریكا بكه‌ن".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.