جيهان

لێدوانی ماتیس لەبارەی تورکیا

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جیم ماتیس رایگەیاند کە ھەڕەشەکانی ترەمپ بە سزادانی تورکیا، کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکان نەکردووە و، لە ئێستادا پەیوەندی بەھێزیان لەگەڵ تورکیادا ھەیە.

Abdullah Shukur   | 27.07.2018
لێدوانی ماتیس لەبارەی تورکیا

Washington DC

واشنتۆن - AA

وەزیری بەرگری ئەمریکا، جیم ماتیس لەبارەی ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا بە سەپاندنی سزا لە ئەگەری رزگارنەکردنی قەشەیەکی ئەمریکی رایگەیاند کە ھەڕەشەکانی ترەمپ بە سزادانی تورکیا، کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکان نەبووه‌ و، لە ئێستادا پەیوەندی بەھێزیان لەگەڵ تورکیادا ھەیە.
ماتیس لە نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ھەڕەشەکانی ئەمریکا بە سەپاندنی سزا لەسەر تورکیا کاریگەری لەسەر پەیوەندی سەربازیی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەبێت یاخود نا، ماتیس گوتی: "ھەڕەشەکانی ترەمپ بە سزادانی تورکیا، کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نەبووە و، لە ئێستادا پەیوەندی بەھێزمان لەگەڵ تورکیادا ھەیە".

ماتیس لەبارەی بڕیاری ھەڵپەساردنی پێدانی فرۆکەی ئێف -٣٥ بە تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە، رایگەیاند کە ئەو پرسەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سەربازییەکان نەبووە.

ماتیس ئاشکراشی کرد کە لەم نزیکانە چالاکی دەورییەی ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە منبچ دەستپێدەکات، لەمبارەیەوە گوتیشی: "گشت پلانەکانمان کۆکردەوە و پرسی دانانی پلانەکان بە باشی ئەنجامدرا. کەلوپەلەکانی مەشق و راھێنان لە بنکەی سەربازیی ئینچەرلیک هێنراونەتە خوارەوە. دڵنیا نیم بە تەواوی کەی راھێنانی ھاوبەش دەستپێدەکات، چونکە پێش ھەموو شتێک پێویستە گشت ھەلومەرجەکان برەخسێنرێن".

دواتر ماتیس ئاشکرایکرد کە دەورییەی ھاوبەش لە منبچ لەوانەیە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکی داھاتوو دەست پێبکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın