جيهان

لیبیا.. ئیدانەكردنی بەستنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتەبێژی حەفتەر لە ئیمارات

- ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا (دەستەی نوێنەرایەتی راوێژكاریی) بەتوندی سەركۆنەی هەڵوێستی ئیماراتی كرد لەوەی رێگەی داوە گوتەبێژی هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر، ئەحمەد مسماری گۆنگرەی رۆژنامەوانی لەو وڵاتە ساز بكات.

Afra Aksoy   | 09.09.2019
لیبیا.. ئیدانەكردنی بەستنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتەبێژی حەفتەر لە ئیمارات

Libyan

تەرابلوس ــ AA

ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا (دەستەی نوێنەرایەتی راوێژكاریی) بەتوندی سەركۆنەی هەڵوێستی ئیماراتی كرد لەوەی رێگەی داوە گوتەبێژی هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر، ئەحمەد مسماری گۆنگرەی رۆژنامەوانی لەو وڵاتە ساز بكات.

لە راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنەكەدا هاتووە "ئیمارات رێگەی داوە، نوێنەری گرووپێكی سەربازیی لە دەرەوەی یاسا كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەو وڵاتەدا ساز بکات کە جەنگی بۆ كودەتا بەسەر پڕۆسەی دیموكراتی لە لیبیا بەرپا كردووە، ئەوەش بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە هەڵگیرسان و خۆشكردنی ئاگری جەنگ لە وڵاتەكەماندا".

هەروەها ئەنجوومەنی باڵای دەوڵەتی لیبیا ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەم هەنگاوەی ئیمارات بەڵگەیەكی دیكەیە سەبارەت ئەو رەفتارە سیاسییە ناڕەواییەی كە پاڵپشتی دەكات لە كودەتا بەسەر شەرعیەتدا لە لیبیا، بەدەرلەوەش هەموو ئەو بانگەشانە دوورن لە راستی كە دەڵێت پاڵپشتی دەكات لە حكوومەتی شەرعی و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە لیبیا.

ئەنجوومەنی ناوبراو داواشی لە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، ئەو پێشێلكارییەی ئیمارات وەك بەڵگە تۆمار بكەن و بەتوندیش ئیدانەی بكەن، هەروەها ناڕەزایەتیی دەرببڕن دژبە پاڵپشتیكردنی ئیمارات لەو گرووپە سەربازییەی كە لە دەرەوەی یاسا دژبە شەرعیەت دەجنگن كە لە كۆتاییدا دەبێتە مایەی لاوازكردنی دەرفەتی چارەسەركردنی سیاسی لە لیبیا.

ئەنجوومەنی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانراوە داوایكردووە رێوشوێنی دیپلۆماتی بیگرێتەبەر بە ئامانجی وەڵامدانەوەی پێشێلكارییەكانی ئیمارات.

رۆژی شەممەی رابردوو ئەحمەد مسماری گوتەبێژی هێزەكانی سەربە خەلیفە حەفتەر، گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات ساز كردبوو.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın