سياسەت, جيهان

له‌ ئاكامی دەستدرێژییەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگه‌وتی ئه‌قسا ٩٠ كه‌س برینداربوون

مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند کە له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ گۆڕەپانەکانی مزگەوتی ئەقسا ناوەڕاستی شاری قودسی داگیرکراو، ٩٠ كه‌س برینداربوون كه‌ له‌نێویاندا كۆرپه‌ی یه‌ك ساڵه‌ و منداڵ بوونیان هەیە.

Alaa Mohamed Aboueleinin Aly,Hamdi Yıldız   | 09.05.2021
له‌ ئاكامی دەستدرێژییەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لە مزگه‌وتی ئه‌قسا ٩٠ كه‌س برینداربوون

Quds

قودس – AA

مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند کە له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ گۆڕەپانەکانی مزگەوتی ئەقسا ناوەڕاستی شاری قودسی داگیرکراو، ٩٠ كه‌س برینداربوون كه‌ له‌نێویاندا كۆرپه‌ی یه‌ك ساڵه‌ و منداڵ بوونیان هەیە.

مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی توند له‌نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ به‌رده‌م ده‌رگای دیمه‌شق لە مزگه‌وتی ئه‌قسا، ٩٠ كه‌س برینداربوون کە ١٦یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌نێو ئه‌و ٩٠ برینداربووه‌دا كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، پێنج منداڵ و یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ن.

باس له‌وه‌یش كراوه‌ كه‌ زۆربه‌ی برینداربووان له‌ ئاكامی به‌كارهێنانی گولـله‌ی پلاستیكی و بۆمبی گازی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه‌، برینداربوون و پۆلیس هه‌روه‌ها توندوتیژی به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گرتووه‌ته‌ به‌ر. ‌

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın