جيهان

كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی Su-27 له‌ ده‌ریای ره‌ش

- وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا: ''به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ریاوه‌. به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه‌ كاره‌كانی گه‌ڕان سه‌خته‌''.

Ali Cura   | 26.03.2020
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی Su-27 له‌ ده‌ریای ره‌ش

Moskova

مۆسكۆ - AA

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی Su-27ی له‌ ده‌ریای ره‌ش راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كاتژمێر ٢٠:١٠ به‌ كاتی ناوخۆ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی Su-27 كه‌ له‌ دووری ٥٠ كم له‌ كریمیا به‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا فڕینی پلان بۆ دانراوی ئه‌نجامده‌دا له‌ رادار ونبوو، دوای خوله‌كێك له‌ ناوچه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌ی دۆخی له‌ناكاو وه‌رگیرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌ربازیی باشووره‌وه‌ هێلیكۆپته‌ری جۆری Mi-8 و فڕۆكه‌ی جۆری An-26 له‌گه‌ڵ كه‌شتی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون بۆ كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌؛ ''به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ریاوه‌. به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه‌ كاره‌كانی گه‌ڕان سه‌خته‌''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın