Semih Erdoğdu
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتهكه، عۆمەر چەلیک ڕایگهیاند: "تاکە ئامانجی (سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین) ناتانیاهو لەناوبردنی تەواوی غەززەیە. ئەمە دژایەتی کردنی گشت بەهاکانی مرۆڤایەتیە. ناتانیاهو بە شهڕانگێزییهكانی سیاسەتی ههموو ئەو وڵاتانە پەک دەخات کە بەرگریی لە ئاشتیی دەکەن".
لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی، چەلیک ئیدانهی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە کرد.
چەلیک له پهیامهكهیدا ڕایگهیاند: "تۆڕەکەی ناتانیاهو بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان. ئەم تۆڕی جینۆسیاده لە دوایین جاردا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی مەدەنی لە غەززە کوشت و دامەزراوە تەندروستییەکانی کردە ئامانج. ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ دوای لێکتێگەیشتن لەسەر نەخشەرێگایەک ئەنجام دران کە جێبەجێ کردنی پرۆژەی ئاشتیی غەززە دهڕەخسێنێت. ئەمە جارێکی دیکە نیشانی دەدات کە تۆڕەکەی ناتانیاهو هەر هەنگاوێک ئاشتیی بهدیبهێنێت به دژمن دەبینێت. تاکە ئامانجی ناتانیاهو لەناوبردنی تەواوی غەززەیە. ئەمە دژایەتی کردنی گشت بەهاکانی مرۆڤایەتییە. ناتانیاهو بە شهڕانگێزییهكانی سیاسەتی ههمووئەو وڵاتانە پەک دەخات کە بەرگریی لە ئاشتیی دەکەن".