Orhan Onur Gemici
10 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2026
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتهبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک ڕایگەیاند: "ئەو بەناو بڕیارەی لە پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند کراوە، بوختانێکی قێزەونە دژی سوپای قارەمانی تورکیا. ئیدانهی ئەم بەناو بڕیارە دەکەین".
لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، چەلیک ئاماژەی بهوه کرد مێژووی سوپای قارەمانی تورکیا کانونێکی ڕەسەن و پڕ لە شانازی و سەروەرییە و، ڕایگهیاند: "ئەو بەناو بڕیارەی لە پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند کراوە، بوختانێکی قێزەونە دژی سوپای قارەمانی تورکیا. ئیدانهی ئەم بەناو بڕیارە دەکەین. زۆر باش دەزانین ئەم بەناو بڕیارانەی پشت بە هیچ بنەمایەک نابەستن، لە ڕێگای کام پەیوەندیە نەخشەڕێژکراوانەوە پەسەند دەکرێن. ئێمە بە تەواوی ئەم بڕیارە قێزەونە ڕەت دەکەینەوە. پێویستە هەموان لە پێناو ڕاستگۆیی مێژووییدا پاڵپشتی لەو ڕاگەیاندراوە بکەن کە لەلایەن کۆماری تورکی قوبرسی باکوورەوە بڵاوکراوەتەوە. لە بەرامبەر مێژووی پڕ لە شانازی و سەروەریی سوپای قارەمانی تورکیادا، ئەم جۆرە بوختانە قێزەونانە هیچ بەهایەکیان نییە".