Tuğba Altun
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئاماژەی بەوە کرد هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە نیشانەی ئەوەن سەرۆکوەزیران، بنیامین ناتانیاهو ئیرادەی ڕێککەوتنی ئاشتیی لەگەڵ فەڵەستینییەکاندا نییە و، تاکە ئامانجی ناتانیاهو دوورخستنەوەی فەڵەستینییەکانە لە نیشتمانی دایک و ڕێگریی کردنە له بنیاتنانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکە.
سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "کوشتاری زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتی مەدەنی و بەئامانجگرتنی دامەزراوە تەندروستییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕاستەوخۆ دوای دهستهبهركردنی لێکتێگەیشتن لەسەر نەخشەرێگایەک کە جێبەجێ كردنی پرۆژەی ئاشتیی غەززە دهڕەخسێنێت، جارێکی دیکە ئەوەی نیشان دا کە حکوومەتهكهیی ناتانیاهو ئیرادەی ڕێککەوتنی ئاشتیی لەگەڵ فەڵەستینییەکاندا نییە و، تاکە ئامانجی ناتانیاهو دوورخستنەوەی فەڵەستینییەکانە لە نیشتمانی دایک و ڕێگریی کردنە له بنیاتنانی ئاشتیی و سەقامگیریی لە ناوچەکە. لەم چوارچێوەیەدا سڵ ناكاتهوه لە ههڵنانی ئهو ههناگاوانهی هاوسەنگیە ناسكهكانی ناوچەکە تێک دهدات و ههوڵی وڵاتانی ناوبژیوان بەتایبەت ئەمریکا پەکدەخات".
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لهسهر ئهوه کراوهتهوە پێویسته کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی پێداگرانهتر، یەکگرتووتر و بەهێزتر بەرامبەر تێگەیشتنی فراوانخوازی و سەربازیگەرایی ناتانیاهو بگرێتهبهر، کە دەیەوێت تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە گۆڕەپانی شهڕ و پێکدادان، داوا لە سەرجەم ئەو وڵاتانە کرا پشتیوانی لە گەیشتنی فەڵەستین و ناوچەکە بە ئارامیی و خۆشگوزەرانیی دەکەن بە هەستی بەرپەرسیارێتی هاوبەشەوە كار بكهن و پشتیوانی یاسای نێودەوڵەتی و بەها مرۆیییەکان بکەن.