Tuğba Altun
10 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2026
وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاوی كردهوه، ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند کراوە و "بانگەشەی بێبنەما و نالۆژیکی دژی سوپای تورکیا" لەخۆدەگرێت، هیچ بەهایەکی نییە.
سهبارهت بهو بڕیارەی لە پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر پرسی قوبرس پەسەند کراوە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی ئەورووپا پەسەند کراوە و "بانگەشەی بێبنەما و نالۆژیکی دژی سوپای تورکیا" لەخۆدەگرێت، هیچ بەهایەکی نییە".
ههروهها له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژە بەوە کراوە کە پشتیوانی تەواوی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دهكرێت و، و هاتووە: "ئەم بڕیارە کە بوختانی قێزەون لەخۆدەگرێت، دوایین نموونەی ئەو تێڕوانینە لایەنگر و شێوێندراوەیە کە یەکێتیی ئەورووپا و بەتایبەت پەرلەمانی ئەورووپا لەژێر کاریگەری هەندێک بازنەدا لەسەر پرسی قوبرس پەیڕەوی دەکەن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئهوهیش خراوهتهڕوو جێگەی نیگەرانییە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا تێڕوانینێک پەیڕەو دەکەن کە بەردەوام لە ڕاستییە مێژووییەکان و بێلایەنی لەسەر پرسی قوبرس دوور دەکەوێتەوە.