Zafer Fatih Beyaz
10 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2026
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، بورهانهددین دوران ڕایگهیاند: "ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەورووپا کە لەسەر پرسی قوبرس پەسەندی کردووە و بانگەشەی بێبنەما دژی سوپا قارەمانەکهمان لەخۆدەگرێت جێگهی قبووڵ نییه و بە توندترین شێوە ئیدانهی دەکەم".
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، دوران ڕاگەیاندراوێکی سهبارهت بهو بڕیارە بڵاوکردەوە کە لە پەرلەمانی ئەورووپادا دژی تورکەکانی قوبرس و سوپای تورکیا پەسەند کراوە.
"ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەورووپا کە لەسەر پرسی قوبرس پەسەندی کردووە و بانگەشەی بێبنەما دژی سوپا قارەمانەکهمان لەخۆدەگرێت جێگهی قبووڵ نییه و بە توندترین شێوە ئیدانهی دەکەم" دوران وای گوت و، ڕایگهیاند: "ئەم دەستپێشخەریە سیاسیەی بە تێڕوانینی لایەنگرانە لە پرسی قوبرس دهڕوانێت و مافە ڕهواكانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و گەلی تورکی قوبرس پشتگوێ دەخات هیچ بەها و بایەخێکی نییە".