جيهان

قودس.. تیم و ئۆتۆمبێلی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌لایه‌ن جووله‌كه‌ حه‌رێدییه‌كانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر

جوولەکە‌ حه‌رێدییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌ له‌ قودسی خۆرئاوا سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنی هه‌واڵێك بوون.

Esat Fırat   | 03.03.2021
قودس.. تیم و ئۆتۆمبێلی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌لایه‌ن جووله‌كه‌ حه‌رێدییه‌كانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر

Quds

قودس- AA

جوولەکە‌ حه‌رێدییه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبیلی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌ له‌ قودسی خۆرئاوا سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كردنی هه‌واڵێك بوون.

تیمه‌كه له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین له‌ به‌شی هه‌واڵه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئاژانسی ئانادۆڵو، تورگوت ئاڵپ بۆیراز، فۆتۆگرافه‌ر مسته‌فا خه‌روف و كامێرامان، فائیز ئه‌بو رومێله‌ پێكهاتبوون، له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌یا شه‌یاریم كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانی حه‌رێدیین، له‌كاتی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی هه‌واڵێك، به‌ره‌وڕووی هێرش بوونه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ كاتی تۆماركردنی چاوپێكه‌وتنێكی مه‌یدانییدا، زانییان هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یان، ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ ئه‌و شوێنه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان لێ راگرتبوو.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ لای ئۆتۆمبیله‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی بینییان كه‌ جامه‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌، به‌شی پێشه‌وه‌ و تابلۆکەی شكێنراوه‌ و به‌رد و پیسیی فڕێدراوه‌ته‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌، تیمه‌كه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو په‌یوه‌ندییان به‌ هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ كرد.

- حه‌رێدییه‌كان هه‌وڵیان دا به‌ به‌رد و كوته‌ك هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو

گرووپێك له‌ حه‌رێدییه‌كان كه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس، كۆببوونه‌وه‌، له‌و كاته‌دا هه‌وڵیان دا به‌و به‌رد و كوته‌كانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بوو، په‌لاماری تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بده‌ن.

به‌ڵام تیمه‌كه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان به‌ربكه‌وێت ده‌رباز بوون و سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر هێرشكاره‌كان تۆماركرد.

- لێدوانی پۆلیسی ئیسرائیل

له‌ راگه‌یا‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر میدیاكاره‌ توركه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌یا شه‌یاریم.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ جامه‌كانی ئۆتۆمبێلی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو شكێنراون و پیسایی ئاژه‌ڵ فڕێدراوه‌ته‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و میدیاكاره‌كان له‌ هێرشه‌كه‌ ده‌رباز كراون، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın