Mustafa Melih Ahıshalı
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی سوپای ئێران جەنەڕاڵ موجتەبا جەعفەری ڕایگەیاند کە ١٤ ئۆپەراسیۆنی زەمینیان بۆ سەر ئەو گرووپانەی دژبەری ئێران ئەنجام داوە کە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی لە باکووری عێراقدان.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەواڵی ئتیتخاب لە ئێران، جەعفەری لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لەبارەی هەوڵەکانی وڵاتەکەی لە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دوا.
جەعفەری ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی کۆماندۆ ١٤ ئۆپەراسیۆنیان لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر ئەنجام داوە و گوتی، لەم ئۆپەراسیۆنانەدا بارەگای لایەنە چەکدارەکانی دژبەری ئێران بە ئامانج گیراوە و هەندێکیان کوژراون و هەندێکیشیان بە دیل گیراون.
ئەو فەرماندە ئێرانییە ڕاشیگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی بە بێ ئەوەی زیانێکیان بەر بکەوێت، گەڕاونەتەوە ئێران.