Ramzi Mahmud, Mahmut Geldi
01 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2026
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل کۆگایەکەی دەرمانیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەست کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەی دێر بەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە.
لە بۆردومانەکەدا کۆگایەکی دەرمان لە نەخۆشخانەی ئەقسا کراوەتە ئامانج و بە هۆیەوە بە تەواوی سووتا و وێران بوو.