جيهان

فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی پێی وایە، سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا 'پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ'ی جێبەجێ کردووە

فڕۆکەوانی سەربازیی ئیسرائیل، نۆف ئێرێز ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ مامەڵکردن لەگەڵ ھێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمدا، پێدەچێت "پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ"یان جێبەجێ کردبێت.

Hakan Türkmen  | 21.11.2023 - نوێکردنەوە : 21.11.2023
فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی پێی وایە، سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا 'پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ'ی جێبەجێ کردووە

Ankara

قودس - AA

فڕۆکەوانی سەربازیی ئیسرائیل، نۆف ئێرێز ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ مامەڵکردن لەگەڵ ھێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمدا، پێدەچێت "پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ"یان جێبەجێ کردبێت.

"ھانیباڵ" کە پڕۆتۆکۆڵێکی سەربازیی جێگای مشتومڕە، بەکارھێنانی بۆ سوپای ئیسرائیل دەگەڕێتەوە لەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٠٦وە پشتی پێ بەستراوە کە پڕۆتۆکۆڵەکە ڕێگا نادات ھیچ سەربازێک بەدیل بگیرێت، تەنانەت ئەگەر ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە.

باس لەوەش دەکرێت کە"پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ"، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم لە کاتی دەست پێکردنی ھێرشی "گەردەلوولی ئەقسا" کە لە میانیدا دەیان سەربازیی ئیسرائیل لەلایەن چەکدارەکانی حەماسەوە بەدیلگیران، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە جێبەجێ کرابێت.

لەمبارەیەوە، نۆف ئێرێز بە ڕۆژنامەی "Haaretz"ی ڕایگەیاندووە، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ مامەڵکردن لەگەڵ ھێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمدا، "پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ"یان جێبەجێ کردووە کە ڕێگری دەکات لەوەی ھیچ سەربازێک بەدیل بگیرێت، تەنانەت ئەگەر ببێتە مایەی کوشتنی سەربازەکانیش.

گوتیشتی: "تا ئێستا نازاندرێت ئایا، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە کاتی ھێرشەکەی حەماس، تەقەیان لەو کەسانەی کە بەدیلگیرابوون کردووە یان نا".

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەری ھەیە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم، پرۆتۆکۆڵی ھانیباڵ جێبەجێ کرابێت و گوتی: "چونکە کاتێک شوێنی بەدیلگیراوەکان دەدۆزرێتەوە، ئەمە پێویستی بە جێەجێ کردنی ھانیباڵ ھەیە، ھەروەھا ئەو مانۆڕانەی کە لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆڵی 'ھانیباڵ' لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ئەنجاممان دا، سنووردار بوون بە یەک ئۆتۆمبێل کە بەدیلگیراوەکانی ھەڵگرتبوو، لە کاتێکدا ئەوەی لە ڕۆژی (٧ی تشرینی یەکەمدا) بینیمان لە ھانیباڵێکی گەورەتر دەچوو".

بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، ئەفسەری فڕۆکەوانی سەربازیی ئیسرائیل، موقەدەم نۆف ئێرێز لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم دوای ئەوەی ڕەخنەی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو گرت، لە ئەرکەکەی دوور خرایەوە.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە ڕۆژنامەی "Haaretz" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبوویەوە کە ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سەربە سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمدا، تەقەی لە بەشداربوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای "نۆڤا" کردووە کە لە نزیک جوولەکەنشینی "ڕەعیم" باشووری ئیسرائیل بەڕێوەچوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın