جيهان

غەززە.. مانگی سووری تورکیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی خۆراک بەسەر فەڵەستنییەکان

نێردەی مانگی سووری تورکیا لە فەڵەستین: "لە شاری دێر بەلەح دەستمان کردووە بە دابەشکردنی گۆشتی قوربانی بەسەر فەڵەستینییەکاندا".

Faruk Hanedar, Aladdin Mustafaoğlu  | 31.10.2025 - نوێکردنەوە : 31.10.2025
غەززە.. مانگی سووری تورکیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی خۆراک بەسەر فەڵەستنییەکان

Quds

قودس ــ AA

مانگی سووری تورکیا لە چێشتخانەکەی شاری دێر بەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستیکرد بە دابەشکردنی گۆشتی قوربانیی بەسەر فەڵەستینییەکاندا.

ئەو گۆشتە قوربانییانەی کە لەلایەن مانگی سووری تورکیاوە بەسەر فەڵەستینییەکان لە شاری دێر بەلەح دابەش کراون، لە جەژنی قوربانی ڕابردوودا بۆ فەڵەستینییەکان، کۆکرابوونەوە.

لەوبارەیەوە نێردەی مانگی سووری تورکیا لە فەڵەستین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێشتر گۆشتە قورباییەکان لە قووتو کراون و لە تورکیاوە لە ڕێگای میسرەوە ڕەوانەی شاری دێر بەلەح کرابوون.

ڕاشیگەیاندووە: "بە گەیشتنی گۆشتە قوربانییەکان بۆ شاری دێر بەلەح، دەستمان کردووە بە دابەشکردنیان بەسەر فەڵەستینییەکاندا".

لە ٨ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا تورکیا، یارمەتی مرۆیی لە رێگای ١٤ فڕۆکە و ١٦ کەشتییەوە ڕەوانەی غەززە کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın