جيهان

عەفرین.. دوو پەلاماری تیرۆریستی ١٠ قوربانی لێکەوتەوە

- لە یەکەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد، تیرۆریستان پاسێکی نەفەرهەڵگریان تەقاندەوە.

Eşref Musa,Levent Tok   | 20.01.2019
عەفرین.. دوو پەلاماری تیرۆریستی ١٠ قوربانی لێکەوتەوە

Ankara

عەفرین- AA

لە یەکەمین ساڵیادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد، تیرۆریستان پاسێکی نەفەرهەڵگریان تەقاندەوە.

لە عەفرین دوو تەقینەوە روویاندا کە مەزەندە دەکرێت لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجامدرابن.

پەلاماری یەکەم لە چوارڕیانی کاوە لە ناوەندی شارۆچکەکە ئەنجامدرا لە رێگەی بۆمبێکەوە کە پاسێکی نەفەرهەڵگری کردە ئامانج لە میانی تێپەڕینی بە چوارڕیانەکەدا.

لە ئەنجامی پەلامارەکەدا، دوو هاووڵاتی مەدەنی نێو پاسەکە کوژران و هەشت سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

پەلاماری دووەم لە یەکێک لە شەقامە قەرەباڵغەکانی شارەکە لە رێگەی دانانی بۆمب لەناو کۆنتەینەرێکی زبڵ و خاشاک، ئەنجامدرا. تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

لەدوای دەرکردنی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە لە عەفرین، رێکخراوەکە ناوە ناوە هێرش و پەلامار کە هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان دەکاتە ئامانج، ئەنجام دەدات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın