جيهان

عادل عەبدولمەھدی جەخت لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکوومەت دەکاتەوە

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی: "گرنگە بەرلەوەی ئەم وەرزەی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتایی بێت، کابینەی وەزاری تەواو بکرێت".

Zana Natık Kerem   | 12.06.2019
عادل عەبدولمەھدی جەخت لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکوومەت دەکاتەوە

Baghdad

بەغدا ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند کە گرنگە بەرلەوەی ئەم وەرزەی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتایی بێت، کابینەی وەزاری تەواو بکرێت.

عادل عەبدولمەھدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لە گرنگی تەواوکردنی کابینەی حکوومەتەکەی کردەوە و گوتی: "پابەندین بە جێبەجێکردنی کارنامەکەمان و گرنگە بەرلەوەی ئەم وەرزەی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆتایی بێت، کابینەی وەزاری تەواو بکرێت".

سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردەوە، پارتەکان فشاریان دروستکردووە بۆ ئەوەی حکوومەت نەتوانێت بەرنامەکەی جێبەجێ بکات کە لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا دەنگی لەسەردراوە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن، عادل عەبدولمەھدی گوتی: "ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن دەستلەکاردەکشێمەوە، دوورە لە راستییەوە".

لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی بەنیازە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەش بکات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın