شەڕ و پێکدادانەکان لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا توندتر بوون
هێزەکانی سەربە سەرکردەی دروزی هیجری، لە ناوەندی شاری سوەیدا لە دوو ئاڕاستەوە تا چوار کیلۆمەتر بەرامبەر عەرەبە بەدەوییەکان و هێزی هۆزەکان پێشرەویان کردووە.

Ankara
سوەیدا/دیمەشق - AA
لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا، شەڕ و پێکدادانی نێوان هاوپەیمانی عەرەبە بەدەوییەکان و هێزی هۆزەکان لەگەڵ چەند گرووپێکی دروزی لە هێڵەکانی ڕۆژئاوا و باکووری شارەکە بەردەوامە.
سەرەڕای ئەوەی حکوومەتی دیمەشق لەگەڵ گرووپە خۆجێییەکان لە پارێزگای سوەیدا ڕێککەوتنی ئەنجامدا و ئێوارەی پێشوو لە ناوچەکە کشانەوە، بەڵام بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی عەرەبە بەدەوییەکان لەلایەن گرووپی حیکمەت هیجری، کە سەرکردەیەکی دروزیە و دژی ڕێککەوتنەکەیە، شەڕ و پێکدادانەکان سەرلەنوێ سەریهەڵدایەوە.
دوای ئەوەی بەهۆی هێرشی عەرەبە بەدەوییەکان و هێزی هۆزەکانەوە کە تا بەیانی بەردەوام بوو، گرووپی هیجری بەرەو ناوەندی شار کشایەوە، بەڵام کاتەکانی نیوەڕۆ دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد و، لە ئاڕاستەی باکوور و ڕۆژئاوای شارەکە تا چوار کیلۆمەتر بەرەو دەرەوەی شار پێشڕەوی کرد.
لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا، هێزەکانی هیجری بەشێوەیەکی چڕ دڕۆن و چەکی نیشانشکێن (قەناس) بەکاردەهێنن.
عەرەبە بەدەوییەکان و هێزی هۆزەکان کە ڕووبەڕووی کێشەی دابینکردنی لۆجستی، تەقەمەنی و خۆراک بوونەتەوە، کاتژمێر ١٥:٠٠ هێرشی نوێیان بۆ سەر گرووپی هیجری لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارەکە دەستپێکرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن