Burak Dağ
27 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2026
سەرەڕای بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای، فڕۆکەکەی هەڵگری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو بەسەر ئیتاڵیا و فەڕەنسا تێپەڕی و بەو شێوەیە جارێکی دیکە کایەی ئاسمانی وڵاتانی ئەورووپای بەکار هێنا.
بە پێی داتاکانی فلایت ڕادار، فڕۆکەکەی ناتانیاهو ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئیسرائیلەوە هەستا و جارێکی دیکە کایەی ئاسمانی وڵاتانی ئەورووپای بەکار هێنا کە ئەندامن لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
بنیامین ناتانیاهو کە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەرەو واشنتۆن بەڕێ کەوتووە، فڕۆکەکەی هاوشێوەی ٢٨ی کانوونی یەکەم و ١٠ی شوبات، بەسەر دەریای سپی و ئەورووپا تێپەڕی.
هاوشێوەی سەردانەکەی پێشوو، فڕۆکەکەی بنیامین ناتانیاهو کە بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا، بەسەر وڵاتانی یۆنان، ئیتاڵیا و فەڕەنسا کە ئەندامن لە دادگاکە، تێپەڕ بوو.
ناتانیاهو لە سەردانەکەی پێشووی بۆ ئەمریکا بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥دا، لە ترسی دەستگیرکردنی بەسەر کایەی ئاسمانی یۆنان و ئیتاڵیا تێپەڕی و فڕۆکەکەی کایەی ئاسمانی فەڕەنسای بەکار نەهێنا.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و وەزیری بەرگریی یوڤا گاڵانت دەرکردبوو بە هۆی ئەو تاوانانەی کە لە غەززە دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە.