Tolga Akbaba
24 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2026
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی ڕایگهیاند: "ئیسرائیل دوژمنی سهرهكی وڵاتانی ئیسلامییە".
بەپێی ئاژانسی هەواڵی یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنجی ئێران، قالیباف و زەیدی لە تارانی پایتەخت کۆبوونەتهوە.
له كۆبوونهوهكهدا قالیباف ئاماژهی به گرنگی هەرێمیی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق كرد و، باسی لهوه كرد کە هەردوو وڵات بە کارکردنی هاوبەش دەتوانن بەشداربن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە.
قالیباف به جەخت كردنهوه لهسهر ئهوهی ئیسرائیل دوژمنی سهرهكی وڵاتانی ئیسلامییە، باسی لهوه كرد هاریکارییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەرامبەر بە ئیسرائیل بە ئاڕاستەی پاراستنی یەکێتیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی کاریگەرە.
له بهرامبهردا سەرۆکوەزیرانی عێراق زەیدی ئاماژەی بەوە کرد ئێران و عێراق تەنیا وڵاتی دراوسێ نین، بەڵکو بەهۆی هەڵکەوتنیان لە هەمان ناوچەدا هاوبەشی یەکترن.