Hakan Çopur
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد ڕۆژی دووشەممە سێی ئاب، سەرلەنوێ دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەست پێدەکەنەوە و، لەبارەی بەدەستهێنانی ڕێککەوتنێک گەشبینە.
لە کاتی گەڕانەوەی لە نیوجێرسییەوە بۆ واشنتۆن، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لەناو فڕۆکەکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سهبارهت به ڕۆژەڤ دایەوە.
ترەمپ باسی لهوه كرد دوای هەڵپەساردنی هێرشە پلانبۆداڕێژراوەکەیان، ڕۆژی دووشەممە سێی ئاب، کۆبوونەوەکانی ئەمریکا-ئێران لە سەرلەنوێ دەست پێ دەکەنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ترهمپ، گەشبینیی خۆی لەبارەی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بەم نزیکانە لەسەر کرانەوەی گەرووی هورمز و داماڵینی ئێران له چەکی ئەتۆمی دەربڕی.
بە ئاماژەدان بەوەی ئەو کۆبوونەوانەی لەگەڵ سعوودیە، ئیمارات، قەتەر و ئێراندا ئەنجام دراون، بوونهتههۆی ئهوهی هێرشە بەرفراوانەكه ڕابگرێت کە بڕیاربوو کۆتایی ئەم هەفتەیەیان ئهنجام بدرێن، ترهمپ ڕایگهیاند: "ئەمە گەورەترین هێرش دەبوو لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە. بەڵام داوایان لێکردین ئەمە ئەنجام نەدەین. گوتیان تکایە ئەمە مەکەن؛ دراوسێکانیشیان هەمان شتیان گوت".
گوتیشی: "زۆر خوازیارم ڕێککەوتنێک ئەنجام بدهم و گیانی زۆرێک لە مرۆڤەکان ڕزگار بکهم".
ترەمپ گەشبینی خۆی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دهربڕی و، ڕایگهیاند: "نەیانویست ئەمە بکەین، بە ڕاشکاوی سعوودیەش نەیویست. پێیانوایە بە زوویی ڕێککەوتنێک لەبارەی گەرووی هورمز و سەرەنجام داماڵینی (ئێران) له چەکی ئەتۆمی بەدەستدێت".