جيهان

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Sarmand Hameed   | 10.01.2020
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریکا، دان برولێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی و دان برولێی گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردووە، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری وزەی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ ئه‌نجامدانی وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان كە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا رۆڵێکی کاراتر بگێڕن لە گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولادا، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın