Şerife Çetin, Behlül Çetinkaya
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، ئاندی بێرنهام کە دهسهڵاتی پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی لە شای بەریتانیا، چارڵزی سێهەم وەرگرت، یەکەمین گوتاری پێشکەش کرد.
دوای دەستبەکاربوونی، بێرنهام لەبەردەم نووسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ رۆژنامهنووسان دووا.
بێرنهام ئاماژەی بهوه کرد پێشوازی لە بانگهێشتهكهی شای بەریتانیا، چارڵزی سێههم کردووە بۆ پێکهێنانی حکوومەت و دهركی بهوه كردووه لە ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستا حەوتەمین سەرۆکوەزیرانە و، گوتی: "ئەمە ساتێكه پێویستی بە هەڵسەنگاندن و پێداگریی نوێ ههیه".
بێرنهام جەختی لهسهر ئهوه کردەوە پێویستە سیاسییەکان ئاستی پێشبینییەکان بەرز بکەنەوە و لەگەڵ ئەم ئاستەنگە نوێیەدا خۆیان بگونجێنن و، ڕایگهیاند: "پێویستە بەریتانیا نیشانی جیهانی بداتەوە کە دەتوانێت سەقامگیریی خۆی بەدەستبهێنێتەوە. ئەرکی بەردەممان ئەمەیە، کاراکردنی سیاسەت. دەزانم خەڵک لە ماڵەکانیاندا لە سیاسەت بێزار بوون. گوێم لە ئێوەیە و دەمەوێت لەگەڵتاندا ڕاستگۆ بم. بە پێی پێویست باش نەبووین و ناچارین کاری باشتر بکەین".
ههروهها بێرنهام ئاماژەی بهوه کرد خاڵێکی وەرچەرخان بەدیدەهێنن و، گەورەترین گۆڕانکارییەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردوو دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە. سیاسەت دەکەنە سیستمێکی سەرچاوەگرتوو لە هاریکاریی و، لەبری بەدەستهێنانی خاڵ تیشک دەخەنە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان و، گوتی: "دەسەڵات لەم بینایەوە دەبەمە دەرەوە و دەیگوازینەوە بۆ سەرجەم گەڕەکەکان و ناوچەکانی وڵات. بەم شێوەیە خەڵکەکە دەتوانن کاری زیاتر بکەن و لەگەڵ ئەنجامدانی ئەمەشدا ئابوورییەکی نوێ بنیات دەنێن".
بێرنهام ئهوهیشی خستهڕوو پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە ژێر چاودێرییەکی گشتیی توندتر دههێڵنهوه و، بە پشتیوانی كردنی پیشەسازی بەریتانی، وڵاتەکە سەرلەنوێ به پیشەسازی دەکەنەوە.