Zana Natık Kerem
23 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی دوای گەیشتنی بۆ تاران لەلایەن سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان پێشوازی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە، عەلی زەیدی لە کۆشکی سەعد ئاباد لە تاران لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا لەلایەن سەرکۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە دوای ڕێوڕەسمی پێشوازیکردنەکە، عەلی زەیدی و مەسعود پزیشکیان لە کۆشکی سەعد ئاباد کۆبوونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی عێڕاق عەلی زەیدی بە سەردانێکی فەرمیی بەرەو تاران بەڕێکەوت و بڕیارە لەمیانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە، تاوتوێی ئەو دۆسیانە بکەن کە جێگای بایەخی ھاوبەشن.