Behlül Çetinkaya, Şerife Çetin
20 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کیهر ستارمەر بە فەڕمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە شای بەریتانیا، چارڵزی سێهەم کرد و لە پۆستی سەرۆکوەزیرانیی دەستی کێشایەوە.
کۆشکی بێکینگهام بڵاوی کردەوە: "بەیانی ئهمڕۆ شای بەریتانیا، چارڵزی سێهەم پێشوازی لە بەڕێز کیهر ستارمەر کرد، ستارمهر دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکانی سەرۆکوەزیرانی و لۆردی یەکەمی گەنجینە پێشکەش کرد. شای بەریتانیا، چارڵزی سێهەم دەستلەکارکێشانەوەکەی پهسهند کرد".
ستارمەر لەبەردەم نووسینگهی سهرۆكایهتی وهزیران لهلایهن ژمارەیەک وەزیر و لایەنگرانییەوە پێشوازی لێکرا، پێش پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوە فەڕمیەکەی بە شای بەریتانیا، چارڵزی سێهەم بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
ستارمەر باسی لهوه كرد بەم زووانە سەردانی پادشا دەکات بۆ پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەکەی و کۆتاییهێنانی فەڕمی بە قۆناغی سەرۆکوەزیرانییەکەی و، ئهوهی خستهڕوو كه ئەرکەکەی کۆتاییهاتووە.
بە ئاماژەکردن بەوەی پارتی كرێكارانی لە پاش شکستی ٢٠١٩ سەرلەنوێ ههستاندووهتهوه، ستارمەر باسی لەوە کرد لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٢٤دا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە و، لهو باوەڕهدایە بەریتانیای ئەمڕۆ بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر بەهێزتر و دادپەروەرترە.
ستارمەر هیوای سەرکەوتنی بۆ ئاندی بێرنهام خواست کە پۆستەکەی پێ دەسپێرێت و، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەربڕی.