Muhammed Emin Canik
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی لە مەغریبەوە بۆ شاری سیوتا لە خاکی ئیسپانیا لە باکووری ئەفریقا، به هێرش و پێشێلکاریی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی ناوزهند کرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە سیوتا، سانچێز باسی لهوه كرد کە ناوەندی گواستنەوە بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆیی و نیشتمانی ئامادە کراوە بۆ خێراکردنی پرۆسەی دەرکردن و گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی کە لە دوێنێوە چوونەتە شارەکە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سانچێز، ئاماژەی بە لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی كرد و، ڕایگهیاند: “ئەمە بارێکی بێوێنەیە. کۆتایی بەو ئاڕاستە بەردەوامەی داڕمانی هێنانی کۆچبەرانی نایاسایی دەهێنێت کە بە درێژایی مانگەکان لە سەرانسەری ئیسپانیادا تۆمارمان کردووە. لەبەر ئەمەش نابیێت تەنیا لە بابەتە بەپەلەکاندا ڕێکار بگرینەبەر، بەڵکو نابیێت گرتنەبەری هەنگاو لە بابەتە گرنگەکانیشدا لەبەرچاو نەگرین”
سانچێز باسی لهو ڕێکارانە كرد كه لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا گرتوویانەتەبەر و، ئهوهی خستهڕوو كه ژمارەی هێزەکانی ئاسایش لە شاری سیوتا زیادکراوە.