Abdulhameed Husseın Karam
17 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2026
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئیدانهی ھێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان كرد و، داوای لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد سنوورێک بو ئەم پێشێلکاریانە دابنێن.
سەبارەت بە ھێرشەکانی چەند رۆژی ڕابردووی سەر ھەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژە بەوە کراوه ھێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: "ھێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، بەردەوامی ئەم ھێرشانە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات. داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم ھێرشانە بھێنێت. ههروهها داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکاریانە دابنێن".