جيهان, عێراق

سەرکۆنەی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیی دژبە تەقینەوەکەی بەغدا

ژمارەیەک وڵات و رێکخراوی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی سەرکۆنەی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییەیان کرد کە رۆژی پێنجشەممە لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق ئەنجامدران.

Sarmand Hameed   | 22.01.2021
سەرکۆنەی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتیی دژبە تەقینەوەکەی بەغدا

Jordan

ئیستانبوڵ - AA

ژمارەیەک وڵات و رێکخراوی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی سەرکۆنەی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییەیان کرد کە رۆژی پێنجشەممە لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق ئەنجامدران.

** تورکیا

باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کرد و جەختی لە وەستانی تورکیا لەپاڵ عێراق کردەوە.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، فاتیح یڵدز لە تویتێکدا بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی کردووە و رایگەیاندووە، ئەنجامدەرانی ئەو کردە تیرۆریستییە داماڵراون لە مرۆڤایەتی و رووی ناشیرینی خۆیان نیشاندا.

فاتیح یڵدز داوای لێخۆشبوونی بۆ کوژراوانی هەردوو تەقینەوەکە کردووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی رووداوەکە خواستووە و رایگەیاندووە، وەک هەمیشە تورکیا لە پاڵ عێراق دەبێت.

** نەتەوەیەکگرتووەکان

هەریەک لە سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤۆڵکان بوزکیر و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس بەتوندی سەرکۆنەی تەقینەوەکەیان کردووە.

بوزکیر لە تویتەر نووسیوویەتی: "بەتوندی ئیدانەی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییە دەکەم کە ئەمڕۆ لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدران".

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە راگەیاندراوێکدا داوای لە خەڵکی عێراق کرد کە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و توندوتیژی بەتوندی رەتبکەنەوە کە مەبەست لێیان تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی و یەکڕیزییە.

گوتیرێس داوای لە حکوومەتی عێراق کرد کە بەزوویی دەستنیشانی تاوانباران بکات و پەلکێشی دادگایان بکات، هاوکات پابەندبوونی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی خەڵک و حکوومەتی عێراق بۆ پتەوکردنی ئاشتی دووپات کردووەتەوە.

** ئەڵمانیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، هایکۆ ماس بە توندی هەردوو تەقیەوە خۆکوژییەکەی بەغدای کرد.

هایکۆ ماس لە راگەیاندراوێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەو دوو تەقینەوەیە دەکەم کە لە بەغدا ئەنجامدران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کەسوکاری قوربانیان و گەلانی عێراق گەیاندووە و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.

هایکۆ ماس راشیگەیاندوو، ئەڵمانیا وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو لەپاڵ عێراق دەبێت لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری وڵاتەکەیدا.

** لوبنان

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: "بە توندی ئیدانەی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییە دەکەین کە لە بەغدا پایتەختی عێراقیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل کوژران و برینداربوون.

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ئیدانەی کردنە ئامانجی هاووڵاتییان و تێکدانی سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی عێراقی کردووە و پرسە و سەرەخۆشی خۆیشی ئاراستەی گەلی عێراق بە گشتیی و کەسوکاری قوربانیان بەتایبەتی کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.

حزبوڵڵا لوبنان لە راگەیاندراوێکدا وێڕای ئیدانەکردنی هەردوو تەقینەوەکە، هاوکات سەرسامی خۆی بە دووبارە روودانی تەقینەوە لە گۆڕەپانەکانی عێراق لە دوای ماوەیەک لە ئارامی و ئاسایش نیشانداوە، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی داواکاریی جەماوەری و فەرمی بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

** تونس

وەزارەتی دەرەوەی تونس ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی کردووە و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەل و حکوومەتی عێراق نیشانداوە.

وەزارەتی دەرەوەی تونس لە راگەیاندراوێکدا سەرەخۆشی وڵاتەکەی بۆ کەسوکاری قورباییەکان دەربڕیووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا خواستووە.

لە راگەیاندراوەکەدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە شەڕی دژبە تیرۆر و بیری توندڕەوی دووپات کردووەتەوە.

** فەڵەستین

سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس وێڕای ئیدانەکردنی هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکە، هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە دەربڕیووە.

مەحمود عەباس رایگەیاندووە "هاوسۆزین لەگەڵ سەرۆک و حکوومەت و گەلانی عێراق، بەهۆی ئەو کردە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیەی کە هاووڵاتییانی بێتاوانی کردە ئامانج".

** ئوردن

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی هەردوو تەقینەوەکەی بەغدای کرد و جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە هەموو روویەکەوە کە ئاسایشی عێراق بکاتە ئامانج، دەربڕی.

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، زەیفوڵڵا فایز لە راگەیاندراوێکدا تەقینەوەکەی بە کردەیەکی تیرۆریستی ترسنۆک کە ئاسایش و سەقامگیری عێراقی کردووەتە ئامانج و رایگەیاندووە، ئەو کردە تیرۆریستییە دژبە هەموو بەهاکانی ئایینی و مرۆڤایەتییە.

** قەتەر

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەتوندی سەرکۆنەی تەقینەوەکانی بەغدای کرد و جەختی لە پشتیوانی بەگۆڕی دۆحەی بۆ رەتکردنەوەی تیرۆر و توندوتیژی دووپات کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیاندراوێکدا پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ گەل و حکوومەتی عێراق و کەسوکاری قوربانیانی هەردوو تەقینەوەکە دەربڕیووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی رووداوەکە خواستووە.

** میسر

وەزارەتی دەرەوەی میسر وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قوڵ بۆ گەل و حکوومەتی عێراق، داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ کوژراوان و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیاندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ عێراق دەبڕیووە لە هەنگاوەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندەڕوەی.

** یەمەن

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن، ئیدانەی تەقینەوەکەی کردووە و رایگەیاندووە لە دڵەوە لەگەڵتانداین لەو کردە تیرۆریستیانەی کە هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج و زیان بە ئاسایش و سەقامگیری دەگەیەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن پشتگیری وڵاتەکەی بۆ هەموو ئەو رێکارانە دەربڕیووە کە حکوومەتی عێراق لە دژی تیرۆر دەیگرێتەبەر و پشتیوانی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دووپات کردووەتەوە.

** كەنەدا

باڵیۆزی کەنەدا لە بەغدا، ولریک شانۆن بەتوندی ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدای کرد.

شانۆن لە تویتەر نووسیوویەتی: "بە خەم و پەژارەوە هەواڵی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستییم پێگەیشت لە ناوچەی باب شەرقی لە بەغدا.

باڵیۆزی کەندا لە بەغدا داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ کوژراوانی تەقینەوەکە کردووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی رووداوەکە خواستووە.

** ئەمریکا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، ئەو پەلامارە کارێکی ترسنۆکانەیەوە و دەرخەری مەترسیی تیرۆرە کە تاوەکو ئێستا رووبەڕووی هاووڵاتییانی عێراق دەبێتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی تەقینەوەکە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوانی تەقینەوەکە کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوی بۆ برینداران خواستووە.

** ئێران

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا دەڵێت: "جارێکی دیکە جەخت لە هەڵوێستی پشتیوانکاری هەمیشەیی بۆ گەل و حکوومەتی عێراق دووپات دەکەینەوە.

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا جەختی لە ئامادەیی تاران بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ بەغدا دەربڕیووە و هیوای خواستووە دەزگا ئەمنییەکا بەزووترین ئەو کەسانە دەستگیربکات کە لەو کردە تیرۆریستییە تێوەگلاون و راپێچی یاسا و دادگایان بکات و سزایان بدات.

** ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش

ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، تەقینەوە خۆکوژییەکانی ئەمڕۆی شاری بەغدا، نموونەی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تیرۆریستان ھەوڵدەدەن دۆستانی عێراقییمان بکوژن و، زیانیش بەو کەسانە بگەیەنن کە ھەوڵی ئاشتیی.

ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا جەختی لە بەردەوامی پاڵپشتیکردنی حکوومەتی عێراق کردووەتەوە کە ھەوڵی بەدیھێنانی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق دەدات.

** رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی

ئەمینداری گشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، یوسف بن ئەحمەد عوسەیمین سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان و حکوومەتی عێراق دەربڕیووە و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی تەقینەوەکە خواستووە.

یوسف بن ئەحمەد عوسەیمین لە راگەیاندراوێکدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی کردووەتەوە کە ئیدانەی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانی دەکاتەوە.

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، هەریەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بەجیا ئیدانە و سەرکۆنەی تەقینەوەکانی بەغدایان کرد و پشتیوانی هەرێمی کوردستانیان بۆ حکوومەت و کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە نیشاندا.

لە ئاکامی ئەو دوو تەقینەوە خۆکوژییەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق روویاندا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın